سه‌رۆكی نوێی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌یامی بڵاوده‌كاته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



سه‌رۆكی نوێ عێراق په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، هه‌وڵده‌ده‌م سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بم.

د. لـه‌تیف ره‌شید سه‌رۆكی نوێ عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و نوسیویه‌تی، "سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی گه‌لی به‌شه‌ره‌فی عێراق و سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌م؛ بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێم به‌خشی.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شداوه‌، "به‌ڵێن ده‌ده‌م زۆرترین كار بكه‌م بۆ پاراستنی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك، بێ جیاوازی و هه‌وره‌ها هه‌وڵده‌ده‌م سه‌رۆك كۆمار هه‌موو عێراقییه‌كان بم".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار