داواده‌كرێت په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كازمی بكات

2 ساڵ لەمەوپێش



ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق داوای دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات له‌باره‌ی دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی پاره‌ی بانكی رافیده‌ین.

په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیارنه‌مانی پاره‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كازمی و حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌.

په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو پاره‌ی دزراو و به‌فیرِۆدراوانه‌ی له‌ سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا كازمی دیارنه‌ماون.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پێویسته‌ په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌و 3.7  ترلیۆن دیناره‌ بكرێت كه‌ له‌بانكی رافیده‌ین دیارنه‌ماوه‌.


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید ئه‌لشه‌مه‌ری داوای له‌داواكاری گشتی كردوه‌ كه‌ گه‌شتكردن له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رجه‌م راوێژكاران و وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی قه‌ده‌غه‌ بكات، هه‌تا بابه‌تی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌مانی پارانه‌ روونده‌بێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار