خۆپیشاندانهكان 900 ههزار دۆلار زیان بهكهرتی گواستنهوهی تاران دهگهیهنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
شارەوانی تاران رایگەیاند؛ لەخۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا زیان بە 50 پاسی گەورەو 120 وێستگەی پاس گەیشتوە.
وتەبێژی شارەوانیی تاران-ی پایتەختی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەسەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەو شارە، زیانی 30 ملیار تمەن کە دەکاتەوە نزیکی 900 هەزار دۆلار بە وێستگەی پاس و پاسەکان گەیشتوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر پاس و ێستگەکانی پاسی پایتەخت و زیانی زۆریان پێگەیاندون.
ماوەی مانگێگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە تارانی پایتەخت بەردەوامە و پێشتریش شارەوانیی تەنەکەی خۆڵ و زبڵەکانی ئەو شارەی بە بیانوی سوتانیان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆکردەوە.
بابهتی پهیوهندیدار