بڕینی ئینته‌رنێت له‌ئێران زیانی ئابووری زۆری به‌هاووڵاتیان گه‌یاندوه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران زیانی بە زۆربەی کار و بازاڕە ئۆنلاینەکان دەگات و هەزار کاریش رادەگیرێن.

پێگەی (ئیقتیساد 24) لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە بڕینی ئینەترنێت و فیلتەرکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە هۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە وڵاتەکە لانیکەم 350 هەزار کار و پیشەی نەهێشتوە و پێدەچێت شەوپۆلێکی بێکاریی رو لە وڵاتەکە بکات.

پسپۆڕانی ئابوریی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە کە لەناوچونی ئەو کارانە زیان بە گەشەی ئابوریی وڵاتەکە دەگەیەنێت.

ئیقتیساد 24 رونی کردوەتەوە حکومەت لە ئەنجامی سیاسەتێکی هەڵەدا پەنای بۆ بڕین و فیلتەرکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت کردوە لە کاتێکدا سیستمی ئابوریی جیهان بەرەو ئۆنلاینبونی تەواوەتیی دەڕوات.

پێشتر بڵاو کرابوەوە بڕینی ئینەرنێت زیانی بە 400 هەزار فرۆشگای ئۆنلاین لە ئێران گەیاندوە و لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی 150 دۆلار زیان بەو فرۆشگایانە گەیشتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار