لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق چوار وەزارەت وەک پشکی کورد دیاریکراون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە حکومەتی نوێی عێراق چوار وەزارەت بۆ کورد دیاری کراون و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد، رۆژی شەممە 22-10-2022 دەنگ بە کابینەی نوێ بدات.
لە کابینەی نوێی حکومەتی ئێراقدا چوار وەزارەت وەک پشکی کورد دیاریکراون؛ ئەوانیش وەزارەتەکانی دەرەوە، ئاوەدانکردنەوە و ژینگە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزارەتی دادن بەڵام ناوی وەزیرەکان تاوەکو ئێستا پێشکێش نەکراون.
هەروەها محەممەد شیاع سوودانی داوا لە لایەنەکان دەکات بۆ هەر وەزارەتێک سێ ناو پێشنیاز بکەن.
لە کابینەی نوێی حکومەتدا بۆ شیعەکان 12 وەزارەت دیاریکراون و بۆ سوننەش شەش وەزارەت، لەنێو شیعەکاندا شەش وەزارەت بەر هاوپەیمانیی فەتح دەکەوێت و چوار وەزارەتیش بۆ دەوڵەتی یاسا و دوو وەزارەتیش بۆ ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیانەیە کە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگین.
دابەشکردنی ئەم پشکانەش لە حکومەتی نوێی عێراق وابەستەیە بە قەبارەی لایەنە سیاسییەکان ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی عێراق.
بابهتی پهیوهندیدار