بڕینی ئینتەرنێت زیان بە داهاتی دوو ملیۆن کەس لە ئێران دەگەیەنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران زیان بە دو ملیۆن فرۆشیار دەگات و وەزیری گواستنەوە گەیاندنیش ئاشکرای دەکات سەرمایەی بازاڕی ئۆنلاین لە ئینیستاگرامی وڵاتەکە زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.
پێگەی بازاڕی ئۆنلاین لە ئێران بڵاوی کردەوە زیاتر لە (10٪) کۆی داهاتی ناوخۆیی ئێرانی پشتی بە قازانجی فرۆشتنی ئۆنلاین بەستوە و ژیانی دو ملیۆن و 400 کەسیش راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە فرۆشی ئۆنلاینەوە.
بە پێی ئامارەکان (64٪)ی ئەو فڕۆشگا ئۆنلاینانەی ئێران لە لایەن ژنان و کچانەوە بەڕێوەدەچن و بڕینی ئینتەرنێت زیاترین زیان بەوان دەگەیەنێت.
ئێحسان خاندوزی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئێران ئاشکرای کردوە لە ماوەی رابردودا زیان بە فرۆشگا ئۆنلاینەکان گەیشتوە چونکە یەک ملیار و یەک ملیار و 560 ملیۆن لە کۆی داهاتی وڵاتەکە لە رێگەی فرۆشی ئۆنلاینەوەیە.
دەرکەوتوە بەهۆ بڕینی ئینتەرنێت لە یەک مانگی ناڕەزایەتی و خۆپشاندانەکاندا زیان بە 50٪ی فرۆشی ئۆنلاین گەیشتەوە و لە روی مادییشەوە ئەو زیانە بە 900 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.