ئەوروپا بۆ دووەمجار سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی فڕۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە روسیا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزا دەدرێن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە؛ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتون سزا نوێ بەسەر دامەزاروەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێنن کە فەرماندە باڵاکان  و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
سزاکان هەر یەکە لە محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان، بەرپرسی توێژینەوەکانی وەزارەتی بەرگریی و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران و چەند دامەزراوەیەکی سەربازیی ئێران دەگرێتەوە.

ئەو سزایانە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و دامەزراوە سەربازییەکانی لە کاتێکدایە، یەکێتی ئەوروپا رۆژی دووشەممە (17/10/2022) بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەران و خەڵکی ئێران 15 بەرپرس و دامەزراوەی ئەمنیی دەسەڵاتی تارانی سزا دا.

لە چوارچێوەی ئەو سزایانەدا ئەوروپا، دەست بەسەر داهات و داراییەکانی ئەو دامەزراوە و بەرپرسانەی ئێراندا دەگرێت کە لە وڵاتانی ئەوروپا هەیانە و هاوکات گەشتیش بۆ 27 وڵاتی ئەوروپی لەو بەرپرسانە قەدەغە دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار