كه‌نه‌دا گه‌مارۆی نۆی به‌ سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



ملانی جولی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له‌ به‌یاننامه‌یكدا، ڕایگه‌یاند، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ دژی سه‌ركوتكردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌كان له‌ ئێران، گه‌مارۆ به‌ سه‌ر شه‌ش كاربه‌ده‌ستی باڵا و ناوه‌ندی حكومه‌تی تاراندا ده‌سه‌پێنێت.

شورای نیگه‌هبان، مه‌جلیسی خۆبره‌گان، ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم و فه‌یله‌قی هێزی قودسی سپای پاسداران له‌ پارێزگای به‌لووچستان ئه‌و ناوه‌ندانه‌ن كه‌ كه‌نه‌دا ده‌یانخاته‌ لیستی گه‌مارۆكانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د كه‌ره‌می، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سپای قودس،عه‌زه‌توڵا زه‌رغامی سه‌رۆكی پێشووی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران، مه‌جید میر ئه‌حمه‌دی، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ، سوغرا خودادی به‌رپرسی گرتووخانه‌ی قه‌ره‌چه‌ك، عه‌باس عه‌لی كه‌دخودایی، وته‌بێژی شورای نیگه‌هبان و حشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ نوێنه‌ری پێشوی مه‌جلیس خراونه‌ته‌ لیسته‌ ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌نه‌داوه‌.

ئه‌مه‌ سێهه‌مین هه‌ڵویستی ده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دایه‌ دژی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن له‌ ئێران و سه‌روه‌ك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش پێشتر سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای سپای پاسدارانی ئیرانی بۆ كه‌نه‌دا قه‌ده‌غه‌ كرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار