وەزارەتی پەروەردەی عێراق :سەرجەم خوێندکاران بە دەرچوو هەژمار دەکرێن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بە لە بەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە سەختەی خوێندکاران پێيدا تێپەڕبوون ساڵی خوێندنی 2021-2022 بە ساڵی نەکەوتن هەژماردەکرێت و سەرجەم خوێندکاران دەچنە قۆناغی دواتر.
لیژنەی بیروڕای سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی خوێندکاران پیایدا تێپەڕبوون، سەرجەم خوێندکارانی ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ی رابردوو بە دەرچوو هەژمار دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەو خوێندکارانەی لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی خوێندنی رابردوو نمرەی پێویستیان بەدەستنەهێناوە بە دەرچوو هەژمار دەکرێن و دەتوانن بچنە قۆناغی دواتر.
هاوکات لە پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهۆی هەمان هۆکارەوە سەرجەم خوێنداکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ی سەر بە وەزارەتەکەی بە دەرچوو هەژمارکرد.