لە سەدا ٨٠ ی هاوڵاتی عێراقی لە کامپی هۆڵەوە گەڕێندراونەتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا 925 خێزان لە کەمپی هۆلەوە کە دەکاتە سەدا 80ی هاووڵاتییانی عێراقی لەو کەمپە گەڕێندراونەتەوە.
کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا 158 خێزان لە کەمپی هۆلی رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندراونەتەوە مووسڵ، کە پێکهاتوون لە 650 کەس، بەمەش کۆی گشتی خێزانە گەڕاوەکان گەیشتە 925 خێزان و بەو پێیە سەدا 80ی هاووڵاتییانی عێراقی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران وتیشی، هیچ سەرپێچییەک لەو ناوچانە تۆمار نەکراوە کە ئەو خێزانانە لێی نیشتەجێ دەکرێن.
جێگەی باسە کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 71 ههزار كهسی سهر به داعشی تێدایه و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەیان عێراقین