محه‌ممه‌د شیاع سودانی هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی چڕكردوه‌ته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بە زمانی کوردی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەو بەربژێرانەی کە هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی، ناوەکانیان رادەگەیێندرێن، بەڵام پاش تەواوبوونی چاوپێکەوتنەکان و دڵنیابوون لە پێگەی بەربژێرەکان لەڕووی یاساییەوە.

نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە راگەیێندراوەکەدا دووپاتی کردووەتەوە، بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییانەی کە بەشدارن لە حکومەتی داهاتوودا و چاوپێکەوتن دەکەن لەگەڵ بەربژێرەکانی هێزە سیاسییەکاندا بۆ پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە حکومەتی هاوپەیمانیی نوێدا.

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەربژێرەکاندا لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت، لە کۆمەڵێک راوێژکار پێکدێت و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

ئەو بەربژێرانەی کە هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی، نووسینگەی سوودانی دەڵێت، ناوەکانیان رادەگەیێندرێن، "بەڵام پاش تەواوبوونی چاوپێکەوتنەکان و دڵنیابوون لە پێگەی بەربژێرەکان لەڕووی یاساییەوە و دیاریکردنی کاتێک بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بەدەستهێنانی متمانە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار