عێراق: ٩ تیرۆرست ده‌ستگیرکران که‌ یه‌کێکیان مه‌زارێکی ئاینی له‌دیاله‌ ته‌قاندۆته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی نۆ تیرۆریستی لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستان لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، نۆ تیرۆریست دەستگیرکراون لەنێویاندا، گەورە تیرۆریستێک کە بەشداری لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی کردووە لەنێویاندا، تەقاندنەوەی مەزارگەیەکی ئاینیی لە پارێزگای دیالە.

باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار