سیانزه‌ ساڵە ئێران خۆپیشاندان و قەیرانی هاوشێوەی بەخۆیە نەبینیوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژوری بازرگانیی ئێران ئاشکرای دەکات بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت بەرهەمهێنان کەمی کردوە و وڵاتەکە 13 ساڵە روبەڕوی قەیرانی لەو شێوەیە نەبوەتەوە.

حسێن سەڵاح وەرزی، جێگری سەرۆک ژوری بازرگانیی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ بەهۆی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت زۆربەی کۆمپانیا و گارگەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک و تەنانەت دەرمان روبەڕوی قەیران بونەتەوە و بەرهەمهێنانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەو ئاماژەی بەوە کردوە جگە لە بەرهەمهێنانی بڕینی ئینتەرنێت بوەتە هۆی کەمبونەوەی فرۆشی زۆربەی بەرهەمەکان و کەمبونەوەی هەلی کار لەو کارگە و کۆمپانیانە. جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانیی ئێران جەختی لەوە کردوەتەوە لە ساڵی 2019 قەیرانی هاوشێوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و فرۆشتن کۆمپانیا و کارگەکانی وەبەرهێنانی لە وڵاتەکە نەگرتوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە دەستەی تەندروستی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە بەهۆی کاردانەوەی خۆپیشاندانەکان، کێشەی کەمیی دەرمان لە وڵاتەکە سەری هەڵداوە 30 پارێزگا لە کۆی 31 پارێزگا روبەڕوی قەیرانی دەرمان بونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار