بەرپرسێکی پێشوی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی بانگێشتی دادگا دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری پێشوی بابل سێ فەرمانی چوونە بەردەم دادگای بۆ دەردەکرێت،بەتۆمەتى ئەوەى پۆستەکەى بۆ سوودى کەسی بەکارهێناوە.

23ى تشرینى یەکەمى 2022، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، سێ بڕیارى دژى پارێزگارى پێشووترى بابل دەرکردووە بۆ ئەوەی لە دادگە ئامادە بێت، ئەوەش بەتۆمەتى بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ سودی کەسی.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی عێراقدا هاتووە ئەو پارێزگارە زەویی شەهیدانى داوەتە کەسانێک کە شەهیدیان نییە و هەروەها خانووى بەکرێ گرتووە بەبێ ئەوەى کرێکەی بدات.

هەربۆیە ئەو بەرپرسەى پێشووترى بابل بەگوێرەى ماددەى 331ى یاساى سزادانى عێراقى ئەو فەرمانانەى بۆ دەرکراوە کە سزاکەى بەندکردن و پێبژاردنى داراییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار