فوئاد حسێن : گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوخۆی عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ "فوئاد حسێن " وەزیری دەرەوە ڕایگه‌یاندووە كە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت دەبێتە هۆی سەقامگیركردنی دۆخی ناوخۆی عێراق.

 لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوه‌دا هاتووه‌: "ئەمڕۆ "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە کۆپییەکی بڕوانامەی "ماتسومۆتۆ هۆتۆشی" باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێرا وەرگرت .

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چوار چێوەیەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تۆکیۆ تاوتوێ کران،و ڕێگاکانی پەرە پێدانی بەئامانجی بەرژەوەندی ھاوبەش جەختی لەسەر کرایەوە . 

بەپێی بەیاننامەكە "حوسێن " دووپاتی كردەوە، كە "هەڵكەوتەی جوگرافی عێراق وایە نوێنەرایەتیەکی بەهێز بکات لە ناوچەكەدا بەهۆی یەدەگی زۆری سامانە سروشتییەكانی.

لەبەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتوە "ئەو گفتوگۆیانەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ هێزە سیاسییەكان ئەنجامی دەدات بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەت لەماوەیەکی نزیکدا، دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوخۆ لە عێراقدا.

 وەزیری دەرەوە پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ لە کارەکانیدا خواست.

 لای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی وەزیری دەرەوە کرد ، بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، جەختیكردەوە "لە ویستی حكومەتی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە ئاستە جیاوازەکاندا.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "عێراق وڵاتێكی ستراتیجییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهاندا هه‌یه‌"كه‌ "ژاپۆن سووره‌ بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار