مستەفا کازمی: جەخت لە ئاشکراکردنی گەندەڵکاران دەکەینەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە لەچوارچێوەی کارنامەی حکوومەتەکەیدا، جەخت دەکەنەوە لەسەر بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ھەروەھا ئاشکراکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکردنی تاوانباران.

مستەفا کازمی لە تویتێکدا نوسیوویەتی "لە رۆژی یەکەمەوە تا دوایین سات، جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامی حکوومەتەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ھەروەھا ئاشکراکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکردنی تاوانباران".

راشیگەیاندووە "لێپێچینەوە لەوانەی پارەی گشتییان دزیوە و راپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا، پرسێکە کە جێگای گرنگی حکوومەتەکەمان بووە، ھەروەھا بەپێی رێکارە یاساییەکان و جێبەجێکردنی فەرمانە دادوەرییەکان، بەدواداچوونی وردمان بۆ ئەو پرسە کردووە، بەبێ گوێنەدانە ئەوانەی موزایەدەی سیاسیی دەکەن و راستییەکان دەشارنەوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەروەھا ئاماژەی بەوەیشداوە، لەکاتێکدا ئەوانەی کە خۆیان سەرچاوەی گەندەڵیین و بەرگریی لێ دەکەن، ئەگەر لەڕووی سیاسییەوە بەرنگاری نەکرێن، ئەوە وەک خۆیان دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە گەندەڵی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار