زێلێنسکی: لەوانەیە رووسیا پشتگیری لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند: "لەبەرامبەر پێدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە رووسیا لەلایەن ئێرانەوە بۆ جەنگی ئۆکراینا، لەوانەیە مۆسکۆ پشتیوانی لە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی تاران بکات".

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە رێگای پەیامێکی ڤیدیۆییەوە بەشداری لەو کۆنفرانسە کرد کە رۆژنامەی "Haaretz" ئیسرائیلی رێکی خست و رەخنەی لە تەل ئەبیب گرت کە لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا بێلایەنە.

سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بانگەشەی ئەوەی کرد کە هۆکاری پێدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە رووسیا لەلایەن ئێرانەوە بۆ بێلایەنی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوە دا کە تاکوو ئێستا رووسیا، نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ مووشەکی ئاراستەی ئۆکراینا کردووە، ژمارەی مووشەکەکانی کەم بووەتەوە بۆیە بە دوای "چەکی نرخ گونجاودا دەگەڕێت" و ئەم جۆرە چەکانەیش لە ئێران هەن.

سەرۆکی ئۆکراینا بە ئاماژەدان بەوەی کە هەواڵگری وڵاتەکەی وای بۆ دەچێت رووسیا داوای نزیکەی دوو هەزار "فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو"ی لە ئێران کردبێت، گوتی: "بە رای ئێوە رووسیا پارەی ئەوانە چۆن دەداتەوە؟ لەوانەیە بە پارە نەبێت، بەڵکو لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی رووسیایە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران. واتای راستەقینەی هاوپەیمانییەتییەکەیشیان هەر ئەوەیە".

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی کە داوای سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان لە ئیسرائیل کردووە، گوتی: "ئەگەر ئاسایشی کایەی ئاسمانیی ئۆکراینا پارێزرابووایە، رووسیا داوای شتێکی دیکەی لە ئێران نەدەکرد".

سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی داوای لە ئیسرائیل کرد کە وەک "دیموکراسییەتی ئەورووپا لە رێگای پێدانی چەکەوە هاوکاری کیێڤ بکات"، گوتی: "بوونی سەربازیی رووسیا لە سووریا بەهۆی بەرگریی لەخۆکردنی ئۆکرایناوە کەم بووەتەوە، بەڵام ئێمە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی 'گومەزی ئاسن'ی ئیسرائیلیمان نییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار