محەمەد شیاع سودانی وادەی پێدانی متمانەی بە کابینەی حکومەتەکەی دەستنیشانکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق داوای له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق كردووه رۆژی پێنجشهممه (27ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022) بۆ متمانهبهخشین به كابینهكهی كۆببێتهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی بە فەرمی داوایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و تیایدا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەی وەک وادەی پێدانی متمانە بە کابینەی حکومەتەکەی دەستنیشانکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەو پێش، سەرکردەکانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لە ماڵى هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنى ناکۆکییەکانى نێو ئەو هاوپەیمانێتییە لەبارەى پێکهێنانى حکومەت. لە کۆبوونەوەکەشدا محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو بەشداربوو.
بابهتی پهیوهندیدار