عێراق:دەزگای هەواڵگری 6 تیرۆریست لەبەغدا دەستگیردەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 6 تیرۆریستی لەبەغدا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ڕایگه‌یاندووه‌ دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە كوالێتییەكانی بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش، و توانی (6) تیرۆریست دەستگیر بكات كە یەكێكیان بەشداری لەئۆپەراسیۆنی مەترسیدار دژ بە هێزە ئەمنییەكانی ناوچە جیاجیاكانی بەغدای پایتەخت كردووە.
ئاشكراشیكرد:  دەزگای هەواڵگری لەسەر بنەمای زانیاری ورد ئۆپەراسیۆنی جیا جیای ئەنجام دا بۆ بەدواداچوونی چەند ئامانجێك كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا داواكراون، ئاشكراشیكرد: (8) تیرۆریست دەستگیركراون كە لەنێویشیاندا سەركردە دیارەكانی ناو گروپە تیرۆریستییەكانی داعشن لە ژێر ناوی گروپی تیرۆریستی (تەوحید و لیوای جیهاد) كە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیان دژی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیان ئەنجامداوە.
ئاشكراشیكرد: لە دانپێدانانی سەرەتاییەوە دەركەوت كە یەكێك لە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان بە هاوەن بەشداری كردووە لە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان و بارەگاكانیان و هەروەها لە تەقاندنی تانكێكی سەر بە ماڵ كە ئۆتۆمبیلی سەربازی سوپای عێراقی كردە ئامانج، رونیشیكردەوە: ڕێكارە یاساییەكان لەدژی داواكراوەكان گیراوەتەبەر و ئامادەكردنیان بۆ دادگاییكردنیان بۆ وەرگرتنی سزایەكی دادپەروەرانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار