کارنامەی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی بڵاوکرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
کارنامەی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی بڵاوکرایەوەو تێیدا باس لەرێککەوتنی شنگال، کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، ماددەی 140 و چەند پرسێکی دیکە کراوە.
کارنامەى حکومەتى سوودانى:
- پرۆژە بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى بەگوێرەى دەستوور پێشکێش دەکەین.
- یاسای نەوت و گاز گەڵاڵە دەکەین.
- رێککەوتنى شنگال دەخرێتە کارنامەى حکومەتەوە بۆ گەڕاندەوەى ئارامى بۆ ئەو قەزایە.
- مافى سەرجەم پارتە کوردستانییەکانە لە کەرکووک و نەینەوا و دیالە وسەڵاحەدین چالاکیى سیاسیى دەستوورى ئەنجام بدەن.
- بارەگاى پارتە کوردستانییەکان لە کەرکووک و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین کە بەدەست لایەنى دیکەوەن، چۆڵدەکرێن.
- رێوشوێنەکانى تایبەت بە رێککەوتنى پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى لەنێوان هێزەکانى حکومەتی فیدراڵى و پێشمەرگە تەواو دەکرێن.
- لە ماوەى مانگێک دواى پێکهێنانى حکومەت، لیژنەى باڵاى ماددەى 140 پێکدەهێندرێتەوە.
- قەرەبووى ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ماددەى 140 دەیانگرێتەوە.
- جەختکردنەوە لە هاوئاهەنگیى نێوان حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ئەو دۆسیانەى پەیوەندیدارن بە هەرێمى کوردستانەوە.
- بەستنەوەى خوێندنگە کوردییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى فیدراڵییەوە.
- پێکهێنانى چەند فەوجێکى هێزى ئامادەى پۆلیسی فیدراڵى لە خەڵکى کەرکووک.
- هێزى ئامادەى کەرکووک دۆسیەی ئەمنیى شارەکە وەردەگرێت.