کابینەی حکومەتی نوێی عێراق متمانەی پێدرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کابینەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێدرا و وەزیرەکان سوێندی یاساییان خوارد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-10-2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی سوودانی، 253 پەرلەمانتار ئامادە بوون. جگە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە، 21 وەزارەتەکەی دیکە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.

کابینەکە لە ٢٣ وەزارەت پێکدێت و تائێستا دوو وەزارەت یەکلانەکراونەتەوە، کە پشکی کوردن.

ناوی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی عێراق کە متمانەیان پێدرا لە دانیشتنی ئەمڕۆی عێراقدا:

1. عۆن زیاب، وەزارەتی سەرچاوەکانی

2. ئیڤان فایق، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران

3. زیاد عەلی فازڵ، وەزارەتی کارەبا

4. ئەحمەد ئەسەدی، وەزارەتی كار

5. سابت محەممەد، وەزارەتی بەرگری 

6. حەیان عەبدولغەنی، وەزارەتی نەوت

7. خالد بەتاڵ، وەزارەتی پیشەسازی

8. ساڵح مەهدی، وەزارەتی تەندروستی 

9. ئیبراهیم نامس، وەزارەتی پەروەردە

10. رەزاق محێبس، وەزارەتی گواستنەوە

11. عەبدولئەمیر شەمەری، وەزارەتی ناوخۆ

12. هەیام یاسری، وەزارەتی گەیاندن

13. ئەسیر داود سولەیمان، وەزارەتی بازرگانی

14. ئەحمەد موبەرقەع، وەزارەتی  وەرزش و لاوان 

15. عەباس جەبەر، وەزارەتی کشتوکاڵ 

16. نەعیم عەبوودی، وەزارەتی خوێندنی باڵا 

17. خالید شوانی، وەزارەتی داد 

18. ئەحمەد فەکاک ئەحمەد، وەزارەتی رۆشنبیری 

19. فوئاد حسێن، وەزارەتی دەرەوە 

20. محەمەد تەمیم، وەزارەتی پلاندانان

21. تەیف سامی، وەزارەتی دارایی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار