حیزبوڵای لوبنان بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران هێز رەوانەی ئێران دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەنوسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات حیزبوڵڵای لوبنا ئامادەکاریی دەکات بۆ رەوانەکردنی دو یەکەی هێزە چەکدراەکانی بۆ ئێران ئەوەش بە مەبەستی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە.

ئێمیلی شرەیدێر، رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی (جۆرۆسەلیم پۆست)ی ئیسرائیل بڵاوی کردوەتەوە بە بڕیاری حەسەن نەسڕوڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنا یەکەی 133 و یەکەی 910ی سەر بە چەکدارانی ئەو حیزبە رەوانەی ئێران کراون.

بە پێی ئەو بەڵگەی شرەیدێر بڵاوی کردوەتەوە ژمارەی ئەو دو یەکەیە کە هێزی تایبەتی حیزبوڵڵا لە دەرەوەی لوبنان ناودەهێنرێت نۆ هەزار و 500 چەکدارە.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە ئەو چەکدارانە بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و روبەڕوبونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە رێکەوتی (20/10/2022) رەوانەی ئێران دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار