ئێران داوا لەعێراق دەکات دادگاییکردنی بکوژانی قاسم سولەیمانی خێراتر بکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادی عێراق، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران داوای خێرا کردنەوەی رەوتی دادگایی کردنی بکوژانی  قاسم سولەیمانی کرد.
موحسێنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ فائیق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق خۆشحاڵی خۆی لە بەڕێوەچوونی سێ خول دانوستانی کومیتەی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی دادوەری دوو وڵاتەکە دەربڕی و ستایشی ئەنجامەکانی ئەو هاوکارییە هاوبەشەی کرد.
هاوکات ناوبراو ئاماژەى بە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کرد کە بەوتەی خۆی لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بەشداری بەرپرسانی فەمی هەندێک وڵاتانی دیکە ئەنجام دراوە بەڵام بە پێی ئەوەی کە ئەو کوژرانە لەناو خاکی عێراق ئەنجام دراوە و دوو ساڵیشی بە سەردا تێدەپەڕێت،ئەوەی خستە ڕوو کەوا وڵاتەکەی داوای خێرا کردنەوەی شوێنگیری، لێپێچینەوە و سزادانی بەرپرسانی ئەو کوشتنە دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار