محەمەد شیاع سودانی چەند بڕیارێکی حکومەتی مستەفا کازمی هەڵوەشاندەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی چەند بریارێکی دەرکرد کە تیادا بڕیارەکانی ساڵی رابردوی حکومەتی مستەفا کازمی هەڵوەشاندەوە.
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا موهەنەد نەعیم لە پۆستی ڕاوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و حەیدەر حەمادە لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی سەفیە سوهەیل و عومەر بەرزنجی، وەک دوو وەکیل وەزیری وەزارەتی وەزارەتی دەرەوە و مەشرەق عەباس لە پۆستی ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیران لە کارەکانیان دوربخرێنەوە.
هەروەها ڕائد جوحی لە پۆستی بەرپرسی دەزگای هەواڵگری دوورخرایەوە کە پێشتر بڕیاری بۆ دەرچوبوو، بڕیاری دانانی پارێزگاری نەجەف و زیقاریش هەڵوەشیندرانەوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە 74 هەزار کەس دەبێت.
ئەمەشلەکاتێکدایە رۆژی ٢٧ی تشرینی یهكهمی ٢٠٢٢ به ئامادهبوونی ٢٥٣ پهرلهمانتار، ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق متمانهی به دهستبهكاربوونی ٢١ وهزارهت له كابینهی نوێی حكومهتی عێراق به سهرۆكایهتی محهمهد شیاع سودانی بهخشی.