گەشەی ئابوریی ئێران بۆ نیوە دادەبەزێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندێکی ئاماری ئێران ئاشکرای دەکات؛ بە پێچەوانەی بانگەشەی بەرپرسانی حکومەت لە وڵاتەکە، گەشەی ئابوریی بۆ نیوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

پێگەی تایبەت بە ئاماری ئێران (iranopendata.org) بڵاوی کردوەتەوە؛ لە ماوەی یەک ساڵی سەرۆک کۆماریی ئیبراهیم رەئیسی لە ئێران، گەشەی ئابوریی وڵاتەکە بە رێژەی 45% دابەزیوە.

لە ئامارەکاندا ئاماژە بەوەکراوە؛ گەشەی ئابوریی کەرتی نەوت لە ئێران کە ساڵی رابردو (27%)بوە بۆ (1%) لە ئەمساڵ دابەزیوە سەرەڕای ئەوەی لەو ماوەیەدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەتەوە.

بە پێی ئامارەکان لەسەردەمی رەئیسیدا گەشەی ئابوریی کەرتی نەوتی ئێران 26% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. هەر لەو ئامارانەدا دەرکەوتوە بە گشتی گەشەی ئابوریی کەرتی کشتوکاڵی ئێران هاوشێوەی زۆربەی کەرتەکانی دیکە لە پاشەکشێ و دابەزیندا بوە.

زۆربەی بەرپرسانی کابینەی ئیبراهیم رەئیسی لە لێدوانەکانیاندا جەختیان لەوە دەکردەوە کە توانیویانە لە یەک ساڵی دەستبەکاربونیان سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، گەشەی ئابوریی وڵاتەکە بەرز بکەنەوە بەڵام بڵاوبونەوەی ئەو ئامارانە پێچوانەی لێدوانی رەئیسی و بەرپرسانی کابینەکەی دەسەلمێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار