کۆمەڵەی پزیشکی ئەڵمانی داوای ئازادکردنی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمەڵەی پزیشکی ئەڵمانی داوای ئازادکردنی ئەو پزیشکە دەکەن کە لە لێدوانێکیدا باسی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای کردبوو لە لایەن تورکیاوە.

پرۆفیسۆر شەبنم کۆرور فنجانچی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دوای ئەوەی لە  لێدوانەکانیدا وتبوی بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی بینیویەتی پێدەچێت سوپای تورک چەکی کیمیایی لە باشوری کوردستان بەکاربێنێت دەستگیر دەکرێت هەر بۆیە کۆمەڵەی پزیشکی ئەڵمانی داوای ئازادکردنی دەکات.

 کۆمەڵەی پزیشکی دادوەری ئەڵمانی  لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستگیرکردنی پرۆفیسۆر شەبنم کۆرور فنجانچی دوای لێدوانەکانی کە وتبوی بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی بینیویەتی پێدەچێت سوپای تورک چەکی کیمیایی لە باشوری کوردستان بەکاربێنێت نارەزایی  کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و هەر بۆیە کۆمەڵەکە دەڵێت، لێدوانەکانی شەبنەم فنجانچی لە چوارچێوەی بنەما سەرەتاییەکانی ئازادی رادەربڕینی پزیشکتیدایە.

هەروەها کۆمەڵەکە ڕاشیگەیاندووە، لەم چوارچێوەیەدا دەمانەوێت پرۆفیسۆر شەبنم کۆرور فنجانچی دەستبەجێ ئازاد بکرێت و پشتگیری داواکاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی گشتگیر دەکەین لە پێشێلکردنی قەدەغەی چەکی کیمیایی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار