دۆسییەکی دیکەی دزی بە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە عێراق ئاشکرا کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دۆسییەکی دیکەی دزی لە عێراق ئاشکرا کرا و ئەندامێکی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە حکومەتی کاربەڕێکاری عێراقدا بڕی ٢٠٠ ملیار دینار دزراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی تورکی ئەندامی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگەیاند، بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری عێراقی لە ئەمیندارێتی کۆمپانیاکان و حەواڵەکردنی پارە لە کڕین و فرۆشتنی دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دزراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا لە ئەمیندارێتی گشتی باجی گومرگەکانی بڕی ٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار دزرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار