چواچێوهی ههماههنگی: پشتگیری تهواوی سوودانی دهکهین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهڕاگهیهندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ محمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دەربڕی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات پشتیوانی تەواو"ی دەربڕی بۆ سەرۆكوەزیران لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان”.
چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی ڕێبازی حكومەت بۆ لایەنی خزمەتگوزاری كە هاوڵاتی پێویستی پێیەتی و دەستپێكردنی دروست لە جێبەجێكردنی پرۆگرامی وەزاری بۆ حكومەتی خزمەتی نیشتیمانی، جەختی لەسەر پێویستی یەكگرتوویی هەوڵەكانی سەرجەم هێزە عێراقییەكان بەمەبەستی هەڵگرتنی نادادپەروەری گەلی عێراق و گۆڕینی ڕەوشی ژیانی هەموو گەلی عێراق و چینە بێبەشەكان بەتایبەتی و بۆ پێشخستنی واقیعی خزمەتیان و بۆ هەموو گەلی سەربەرزمان