سودانی داوادەکات مادەی زیاتر بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیاد بکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی بازرگانی کرد کواڵێتی ماددە خۆراکییەکانی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان باشتر بکرێت. دەشڵێت، "بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا پێویستە بەشە خۆراکی هاوڵاتییان ماددەی دیکەی بۆ زیاد بکرێت".
ئەمرۆ هەینی، نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند پێویستە بەگوێرەی ئەو کاتانەی دیاریکراوە بەشە خۆراکی هاوڵاتییان بەسەریاندا دابەشبکرێت و جۆر و کواڵێتی ماددە خۆراکییەکانی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان باشتر بکەن و هەوڵبدەن ماددی دیکەشی بۆ زیادبکەن بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.
هەروەها ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی وەزارەتی بازرگانی لیژنەیەکی پێکهێناوە بە ئامانجی باشترکردنی فۆڕمی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان لە رووی چەندێتی و چۆنیێتییەوە.