سبەینێ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای سەربازیی ناچاری کۆدەبێتەوە بڕیارە سبەینێش پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە دەبێت.
سه‌گڤان سندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، ئاماده‌كردنی پرۆژه یاساكه كاتێكی زۆری ویستووه تاكو له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه ئاماده‌كراوه و بڕیاره سبه‌ینێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
راشیگه‌یاند، پاش ده‌نگدان له‌سه‌ری و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایع؛ ماوه‌ی دوو ساڵی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بنكه‌ی زیاتری سه‌ربازی و ئاماده‌كارییه سه‌ربازی و لۆجیستیی و داراییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه.
هەروەها خالید عوبێدی، سەرۆکی بەتەمەنی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمان پڕۆژەیاساکە پەسندبکات.
گوتیشی، هەر هاووڵاتییەک تەمەنی 45 ساڵی تێنەپەڕاندێت، یاساکە دەیگرێتەوە و ماوەی سەربازیش بەمشێوەیە دەبێت: 18 مانگ سەربازی بۆ ئەوانەی نەچوونەتە قوتابخانە، 12 مانگ بۆ ئەوانەی ئامادەییان تەواوکردووە، 9 مانگ بۆ ئەوانەی پەیمانگەیان تەواو کردووە، شەش مانگ بۆ هەڵگرانی ماستەر و سێ مانگیش بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا.
به‌پێی پرۆژه یاساكه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 تا 35 ساڵییه خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌یانگرێته‌وه و مووچه‌كه‌یان له‌نێوان 600 بۆ 700 هه‌زار ده‌بێت.
ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ناوه‌ندییان هه‌یه 18 مانگ و، بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی 12 مانگ و، دبلۆم و به‌كالۆریۆس 9 مانگ و ماسته‌ر 6 مانگ و دكتۆراش 3 مانگ خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌یانگرێته‌وه.