ئێران :فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان بە ڕوسیا داوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێران دان بەوەدا دەنێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە روسیا فرۆشتوە و بەپرسێکی وڵاتەکەش دەڵێت دەبێت ئۆکرانیا بەڵگەی بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە رادەست بکات.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە رایگەیاند؛ وڵاتەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە رابردودا رادەستی روسیا کردوە بەڵام بە وتەی ئەو فڕۆکەکانی بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە جەنگی ئۆکرانیا بە روسیا نەفرۆشتوە.

لێدوانی ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کاتێکدایە ئەو بەرپرسە پێش هەفتەیەک رایگەیاندبو هێچ جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە لایەن ئێرانەوە رادەستی روسیا نەکراوە.

عەبدوڵاهیان وتوشیەتی زانیاریی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە فرۆشتنی موشەک لە لایەن ئێرانەوە بە روسیا هەڵەیە و تەنها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رادەستی ئەو وڵاتە کراوە.

دانپێدانانی ئەو بەرپرسەی ئێران بە فرۆشتنی فڕۆکەکەی بێفڕۆکان بە روسیا دوای ئەوە دێت کە ئەوروپا و ئەمریکا رایانگەیاندوە؛ روسیا بۆ هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا سودی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی وەرگرتوە بۆیە دەبێت تاران سزا بدرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار