پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بڕیاریدا پشکنینی ماددەی هۆشبەر بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بکرێت بە مەبەستی بەڕەنگاربونەوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

بیلال سوبحی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی پێشنیازی کردووە سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت بەمەبەستی دڵنیابوون لە پارێزراوییان لە ماددە هۆشبەرەکان پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەو مەرجە رازیبووە کە بە دەقێکی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەژمارە ٥٠ جێگیر بکرێت.

هاوکات دەشڵێت، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و گەورە پیاوانی هۆزەکان هاوکارییەکی باشی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە لە بواری هۆشیاری کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار