وڵاتی ژاپۆن له‌ رێگه‌ی رێكخراوی جایكاوه‌ قه‌رز به‌ حكومه‌تی عێراق ده‌دات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وڵاتی ژاپۆن له‌ رێگه‌ی رێكخراوی جایكاوه‌ قه‌رز به‌ حكومه‌تی عێراق ده‌دات به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ له‌ بواره‌كانی كاره‌با، ئاو و كشتوكاڵ.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (5ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق و ،له‌ هه‌وڵی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌تایبه‌تی له‌ رێگه‌ی زیاتركردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بواری بازرگانی.

فوتۆشی ماتسومۆتۆ ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی رێکخراوی جایكاوه‌ هه‌وڵی پێدانی قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌ حكومه‌تی عێراق دەدات له‌ چه‌ندین بواری جیاوازدا، به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی كاره‌با، ئاو و كشتوكاڵدا وئاماژه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی له‌ بواره‌كانی وێستگه‌ی كاره‌با و ئاو كرد كه‌ له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ له‌ رێگه‌ی رێكخراوی جایكاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

جێگەی باسە وڵاتی ژاپۆن لە ٢٠٠٣ وە له‌ رێگه‌ی رێكخراوی جایكاوه‌، ده‌یان پڕۆژه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه‌ .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار