سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق فەرمانیدا بە داڕشتنی پلانێک بۆ کەرتی کارەبا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە فەرمانیدا بە داڕشتنی پلانێک بۆ پێدانی کارەبا.
به‌پێی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌" سودانی سەردانێکی کرد بۆ وەزارەتی کارەبا وکۆبوونەوەیەکی تیادا ئەنجامدا لەگەڵ وەزیی کارەبا زیادعلی فازڵ و کادیرانی وەزارەت و تیایدا باس لە کارەباو کێشەوگرفتەکانی کرا.
سودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردەوە کە حکومەت گرنگیدان بەکارەبا لەبەرایی ئەرکەکانیدا دادەنێت ، وتیشی کە لەماوەی پێشوودا پارەوپولێکی زۆر بۆ کەرتی کارەبا تەرخان کرا بەڵام سوودێکی زۆری لێ وەرنەگیرا و لەوبارەیەوە هاووڵاتیان زەرەرمەندبوون.
هەروەها سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە وەزارەتی کارەبا بۆ داڕشتنی پلانێکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و بەرەوامیدان بە پاراستنی ئامێرەکان و وێسگەکان و بەدەمەوە چوونی سکاڵای هاوووڵاتیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار