سوپای پاسداران موشەکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای پاسداران رایگەیاند موشەکێکی تایبەت بە ناردنی مانگی دەستکردی بە سەرکەوتویی تاقی کردوەتەوە و توانای هەیە تا 500 کیۆلۆمەتریی خولگەی زەوی بڕوات.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە؛ ناوەندی ئاسمانیی هێزەکانی سوپای پاسداران موشکێکیان بە ناوی (قائیم 100) ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان کردوە کە توانای هەیە مانگێکی دەستکرد بە کێشی 80 کیلۆگرام لە 500 کیلۆمەتریی لە خولکەی زەوید جێگیر بکات.

سوپای پاسداران بە بێ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەو تاقیکردنەوەیە؛ رایگەیاندوە ئەو هەنگاوەی بۆ تاقیکردنەوەی موشەکی قائیم 100 دەربازکردنی ئەو سزا قورسانەیە کە بەسەر کەرتە جیاوازەکانی ئێراندا سەپێنراوە بۆیە ئەو تاقیکردنەوەیەی بە دەستکەوتێکی گەورە لەقەڵم داوە.

تاقیکردنەوەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە پێشتر ئەمریکا ئاشکرای کردبو کە ئێان بە ناوی تاقیکردنەوەی بۆشایی ئاسمان مەودای بڕینی موشەکەکانی زیاتر دەکات و ئامانجیشی لەو تاقیکردنەوانە پەرەپێدانی بەرنامە موشەکییەکەیەتی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار