ڕاپۆرتی ڕۆژانەی (هاوڵاتی).. لە پاریس تا سەقز گردبونەوە و ناڕەزایەتیی دژی دەسەڵاتی ئێران بەردەوامە

2 ساڵ لەمەوپێش



🔶هاوڵاتی

🔷ناڕەزایەتییەکانی شەممە لە رۆژدا بە مانگرتنی بازاڕ و گردبونەوەی خوێندکارانی دەستی پێکرد و لە تاران و چەند شارێکی ئێران هاوشان لەگەڵ شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوچو.

بە پیێ دوایین ئامار لە 50 شەو و رۆژی ناڕەزایەتییەکان تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان 61 کەس کوژراون و لە سەرتاسەری ئێران 314 کەس کوژراون.

🔷خۆپشاندانەکان سەقز شەوی شەممە جارێکی دیکە دەستی پێکردەوە و گەنجان بە کردنەوەی ئاگر و وتنەوەی دروشم چەند شەقامێکی شارەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

🔷هاوکات لە شاری مەریوان گەنجانی شارەکە دوبارە رژانە سەرشەقامەکان رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش ئاشکرای کردوە، نەسرین قادری، ئەو کچە خوێندکارە خەڵکی مەریوان کە پێشتر بەهۆی لێدانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە تاران بە بێهۆشی رەوانەی نەخۆشخانەکرابو، شەوی شەممە لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

🔷تەنها لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 20 کور و کچی شاری دێڵوران لە ئیلام دەستگیر دەکرێن و لە هەوشار (تیکاب) لە سێ گەنج دەستگیر دەکرێن.

🔷پەیکەری قاسم سولەیمانی لە شاری کەرەج وەک ناڕەزایەتییەک خوێناویی کرا و لە شاری ئەهواز پەیکەی قاسم سولەیمانی سوتێنرا و لە شاری یەزد وێنەی عەلی خامنەیی لە گۆڕەپانێکی سەرەکیی شارەکە سوتێنرا.

🔷پۆلیسی کەرەج رایگەیاند؛ 11 کەسی دەستگیر کردوە کە دەستیان هەبوە لە هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی پێنجشەممەی ئەو شارەدا.

🔷رۆژی شەممە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کەرەج مێرمنداڵێکی 12 ساڵان بە ناوی ئەمیرعەباس دوای لەدەستدانی چاوێکی لەهۆش خۆی چوە و بە بێهۆشی لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

🔷ناڕەزایەتیی لە زانکۆکان بەردەوامە

خوێندکارانی زانکۆکانی گیلان و تاران و مەشهەد و سنە گردبونەوەیان ئەنجام دا و لە بەیانامەیەکیشدا داوای ئازادکردنی خوێندکارە دەستگیرکراوەکانیان کرد.

🔷لە زانکۆکانی تاران بڕیاردرا نابێت خوێندکاران دەمامک بەکاربهێنن و دەبێت پێش چونە ناو زانکۆش کەلوپەلەکانیان بپشکێنرێت.

🔷بڕیارەکەی حکومەت لە بەرامبەر خوێندکارانی زانکۆ لە کاتێکدایە نزیکەی 50 رۆژە ناڕەزایەتیی لە زۆربەی زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە.

🔷سەرۆکایەتی زانکۆی ئەسفەهان رایگەیاند؛ 500 خوێندکاری زانکۆ بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە سزا دەدرێن و رەنگە لە پڕۆسەی خوێندن دوابکەون.

🔷لە زانکۆ خارەزمی کەرەج گردبونەوە بەڕێوەچو و دروشم دژی خامنەیی و خومەینی وترایەوە و خوێندکارانی زانکۆی شەریف لە تارانیش دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆریان وتەوە.

🔷هاوکات لە ژمارەیەک زانکۆی شاری ئەسفەهان خوێندکاران بە گردبونەوە و چالاکیی جیاواز ناڕەزایەتییان دەربڕی و زانکۆکانی شاری خوراسان بۆ ئەوەی لە سەر شەقامەکانەوە ناڕەزایەتیی خوێندکاران دەرنەکەوێت بە پلێتی ئاسن گیران.

🔷لە مانگرتنی رۆژهەڵاتەوە بۆ شەقامی شارە گەورەکان

رۆژی شەممە دوکان و بازاڕەکان لە شاری سەقز نەکرانەوە و لە شارەکانی سنە و بۆکان و مەریوان و دەیان شاری دیکەش ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بون.

🔷هاوکات لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی تاران و کەرەج و لە شارەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان دوکان و بازاڕەکان وەک ناڕەزایەتیی، نەکرانەوە.

🔷لە شارەکانی تاران و نەیشابور و زاهیدان و ئەسفان شەوی شەممە ناڕەزایەتیی لە گۆڕەپان و شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارانە بەردەوام بو و هاوکات لە سەقز و بۆکان و مەریوان و سنە و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو.

🔷لە ئەمریکا تا ئەوروپا گردبونەوەی ناڕەزایەتیی رۆژی شەممە لە دەیان وڵاتی ئەوروپا و لە واشنتۆنی ئەمریکا دژی دەسەڵاتی ئێران گردبونەوە بەڕێوەچو.

لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا گردبونەوەی چالاکوانان و هاوڵاتییانی کورد و ئێرانی بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچو.

🔷هاوکات لە شاری بێرن لە سویسرا ، شاری کۆپهناک لە دانیمارک، لەندەن لە بەریتانیا، رۆم لە ئیتاڵیا ، ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆڵن لە ئەڵمانیا، سیدنی لە ئۆسترالیا، ڤیەننا لە نەمسا، ئۆکلاند لە نیوزلەندا چالاکیی بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران بەڕێوچو.

🔷لە گردبونەوەکاندا کە ژمارەیەکیان لەبەردەم نوسینگەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوچو داواکرا کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بەڕێوەبچێت و سزای توند بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا بسەپێنرێت.

🔷ئامارەکانی 50 رۆژ ناڕەزایەتیی

بە پێی داوایین ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تەنها لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی 49 شەو و رۆژ خۆپشاندان و ناڕەزایەتیی 61 کەس کوژراون کە لەو ژمارەیە شەش کەسیان ژن بون.

🔷هەر بە پیێ ئەو ئامارانە، لە ماوەی ناڕەزایەتییەکاندا بە گشتی 314 کەس لە سەرتاسەری ئێران، کوژراون کە 47 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار