سوودانی خۆی دەزگای هەواڵگری بهڕێوه دهبات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا خودی خۆی سهرپهرشتی دەزگای هەواڵگری بکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11/2022، محەممەد شیاع سوودانی سەردانی بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتییەکان و کادیرانی پێشکەوتووی دەزگاکە کۆبووەتەوە، تێیدا ئەرکەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی دەزگاکەی بە وردەکارییەوە خراوەتە بەردەم.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سوودانی جەختیکردووەتەوە، رۆڵی نیشتمانی دەزگای هەواڵی و رێنمایی داوە لە قۆناغی ئێستای دەزگاکە لە پۆستێکی خوارەوەدا لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی خۆیدا بێت.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە گرنگی پاراستنی رێڕەوی کارکردنی دەزگای هەواڵگری عێراق کردووە بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی دەزگاکە، هەروەها ئاماژەی کردووە، بە گرنگی کارکردن بە لێهاتوویی و دەستپاکی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانیی و ئەمنییە باڵاکانی وڵات.