وەزیری پەیوەندیەکان کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایلی پەسەند کرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری پەیوەندییەکانى عێراق کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایلى پەسەندکرد و رایگەیاند، ئەو پرسە دەخرێتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقەوە.
هیام یاسیری، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمەمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی نرخی کارتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر هەبووە.
وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق ئاشکراشیکرد، ئەم دۆسیەیە لە نزیکترین دانیشتنی کابینەی حکومەتدا پێشکەش دەکرێت و دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدات.
جێگەی باسە بە ھۆی دانانی باج لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لەسەر کارتەکانی تەلەفۆن بەھای کارتەکان بە رێژەی ٢٠٪ لەسەر ھاوڵاتیان زیادکرا.
بابهتی پهیوهندیدار