پەرلەمانتارانی ئێران داوای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا خۆپیشاندەرانیان بە ئاژاوەگێڕ ناوهێناو داوای لەسێدارەدانی دەستگیرکراوانیان کرد.

لە دانیشتی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی ئێران 227 پەرلەمانتار لە کۆی 290 پەرلەمانتار لە بەیاننامەیەکدا دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتەیان بە ئاژاوگێڕ ناوهێنا و تۆمەتباریان کردن بە "جەنگ لە دژی خودا" ئەو پەرلەمانتارانە کە زۆرینەیان سەر بە باڵی توندڕەوی محافزکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانن داوایان کردوە دەستگیرکراوان بە زوترین کات سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت.

لە بەیاننامەکەی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتوە ناڕەزایەتییەکان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ئێران رویداوە و دەبێت دادگای ئێران توندترین سزا بۆ ئەو کەسانە ببڕێتەوە کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان کردوە و خەڵکیان هان داوە بۆ خۆپیشاندان.

بە وتەی ئەوان بۆ ئەوەی ئەمریکا تێبگات کۆماری ئیسلامی هیچ پاشەکشێیەکی بۆ ناکات دەبێت دادگا سزای سێدارە بەسەر دەستگیرکراواندا بسەپێنێت. لێدوانی ئەو پەرلەمانتارانە لە کاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە 315 خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار