سودانی: دەبێت پاره دزراوهکانی عێراق بگهڕێندرێتهوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران. جەختی لە گرنگی دووبارە جێگیرکردنەوەی ئەمنی لە شارەکان و سەروەری یاسا و سەپاندنی شکۆمەندی دەوڵەتی کردەوە، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی پارە دزراوهکانی وڵات کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران لەگەڵ جەواد پوڵانی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی و ژمارەیەک لە ئەندامەکانی کۆبووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی ئەمنی وڵات کرا، لە پێش هەموویانەوە پرسی ئاوارەکان و خولانەوەی کاری سەرکردە ئەمنییەکان و مەلەفی حەشدی شهعبی".
سودانی جەختی لەوە کردەوە، "گرنگی جێگیرکردنی ئەمنی لە شارەکاندا، سەروەری یاسا، سەپاندنی شکۆمەندی دەوڵەت، هەروەها جەختی لەسەر دوورخستنەوەی دامەزراوە ئەمنییەکان لە وەبەرهێنانی حزبی و سیاسی کردەوە، متمانەی خۆی دەربڕی کە مەنهەجی حکومەت تایبەتە بەو چارەسەرکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیان”.
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "دەبێت ئەو بڕە پارە دزراوانە بگەڕێندرێتەوە، هەروەها هیچ متمانەیەک لە هەوڵەکانی دژە گەندەڵی نامێنێت، مەگەر بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقییە نەسەلمێنین ئەگەری وەرگرتنەوە و پاراستنی ئەو پارانە".