دەزگای داد لە ئێران بەڵێنی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دەزگای داد لە ئێران رایگەیاند سزای سێدارە بەسەر ژمارەیەک دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکاندا جێبەجێ دەکرێت کە چەک و چەقۆ-یان بەکارهێناوە.

غوڵامحسێن ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای داد-ی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی دوشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەوانەی چەک یان چەقۆیان لە خۆپیشاندانەکان بەکارهێناوە و بە دەستی دەرەکی هاندراون بۆ تێکدانی ئاسایسی نیشتیمانیی و بونەتە هۆکارێک بۆ دروستبونی ترس و تۆقان و یان دەستیان لە کوشتنی کەسانێکدا هەبوە سەرجەمیان سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

لێدوانەکەی ئێژەیی دوای ئەوە هات کە رۆژی یەکشەممە 227 پەرلەمانتار لە کۆی 290 پەرلەمانتاری ئێران داوای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکانیان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کردبو.

رۆژی یەکشەممە دادگایەکی ئێران بڕیاری داوە بە لەسێدارەدانی سامان یاسین، موزیسیەن و راپەری کورد بە تۆمەتی بەشداریی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان و جەنگ لە دژی خودا. بڕیاری لەسێدارەدانی سامان یاسین لە کاتێکدایە ناوبرا چەکی ساچمەیی یان موروی لە ماڵەکەیدا هەبوە و بە وتەی خۆی تەنها لە شاخ و کێو بەکاری هێناوە چونکە ئەو چەکە توانای مرۆڤ کوشتنی نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار