پارێزگارێکى پێشووى عێراق بەند دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگارى پێشووى زیقار لەسەر بڕینى 200 هەزار دینارى مووچەى هێزێکى ئەمنى بە بڕیارى دادگا بەند دەکرێت،بەگوێرەى ماددەى 331ى یاسای سزادانى عێراقى ،کە تایبەتە بە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیى گشتى بەمەبەستى سوودى کەسی لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

رۆژی دووشەممە 7ى تشرینى یەکەمى 2022، فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، دادگەى 3ى کەرخ لە بەغدا، پارێزگارى پێشووى زیقاری بە بەندکردن سزاداوە، بەهۆى ئەوەى بەشێوەیەکى نایاسایی 200 هەزار دینارى لە مووچەى کارمەندانى ئەنجوومەنى رابوون بڕیوە بەمەبەستى سوودى کەسى.

ئەنجوومەنى رابوون، هێزێکى ئەمنى بوو کە لە ساڵى 2006 بەپاڵپشتى هێزەکانى ئەمریکا لە خێڵە عێراقییەکان پێکھێندران بۆ شەڕکردن لە دژى رێکخراوى قاعیدە. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار