کامێراکانی چاودێریی لە زانکۆکانی ئێران زیاتر دەکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەی کامێرکانی چاودێریی لە زانکۆکانی ئێران زیاتر دەکرێن و 600 مامۆستای زانکۆ داوای راگرتنی سەرکوتی و زیندانیکردنی خوێندکارانی زانکۆ دەکەن.

سەرۆکایەتیی زانکۆی شەریف لە تاران کە بە گرنگترین زانکۆی ئێران و یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان ئەژمار دەکرێت بڕیاریدا بە دانانی 60 کامێرەی چاودێریی کە 20 کامێرایان هەستیارن بە جوڵە.

دوای دانانی ئەو 60 کامێرایە ناڕەزایەتییەکان لەو زانکۆیە بەرفراوان بون و خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.

پێشتر بە بڕیاری دەستەی پارێزگاریی زانکۆکانی تاران بەکارهێنانی دەمامک قەدەغەکرا و دەبێت خوێندکارانیش پێش چونیان بۆ ناو زانکۆ جانتا و کەلوپەلەکانیان بپشکێنرێت.

لە لایەکی دیکەوە رۆژی دوشەممە 600 مامۆستای زانکۆ هۆشداریی ئەوەیان داوە ئەگەر حکومەت داواکاریی خوێندکاران لەبەرچاو نەگرێت و خوێندکارە دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکات ئەوا ئەو مامۆستایانەش بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکاندا دەکەن.

بە پێی زانیارییەکان تا ئێستان نزیکەی چوار هەزار خوێندکاری زانکۆ لە سەرتاسەتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران روبەڕوی سزای زانکۆ بونەتەوە و زیاتر لە دو هەزار خوێندکاریش دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان دوای ئازکردنیان بە بارمتە رێگەیان پێنادرێت بچنەوە زانکۆکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار