لە بەغدا هاوڵاتییەکی ئەمەریکی دەکوژرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتییەکی هەڵگری جنسێی ئەمەریکی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ناوەڕاستی بەغدا دەکوژرێت.

بە پێی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز ئەمڕۆ  ڕۆژی دووشەممە هاوڵاتییەکی  ئەمریکی لەکاتی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوەڕاستی بەغدا کوژراوە.
سەرچاوەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەلسومەریە نیوز گوتی" هێرشێکی چەکداری ئوتومبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج کە هاوڵاتییەکی ئەمریکی لەناویدا بوو لەناو شەقامی پیشەسازی لە ناوەڕاستی بەغدا "

وتیشی: "ئەو هاوڵاتییە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە کاتی بردن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە"

میدیاکان ئاماژە بەوەشدەکەن، هێرشەکە بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ بووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە رەگەزی نێر بووە و ناوی ستیڤن روڵە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ بووە، لە بەغدا کاری کردووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار