ڕۆیتەرز چۆنییەتی كوشتنی هاوڵاتییە ئەمریكییەكە لە بەغداد ئاشكرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی شەوی رابردوومامۆستایەکی ئەمریكی لە بەغداد تیرۆرکرا، ئاژانسی ڕۆیتەرزچۆنیەتی تیرۆکردنەکە ئاشکرا دەکات، هاوکات ڕێکخراوێکی چەکداری نەناسراو کوشتنەکە دەخاتە ئەستۆی خۆی.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز،شەوی ڕابوردوو چەند چەكدارێك هەوڵی رفاندنی هاوڵاتییە ئەمریكییەكەیان داوە، بەڵام هەوڵەكەیان شكستیهێناوە و نەیانتوانیوە بیخەنە ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ رفاندنی ناوبراو تەرخانیان كردبوو، لە ئەنجامدا تەقەیان لێكردووە و كوشتوویانە.

ستیڤن ترۆڵ هاوڵاتییەکی ئەمریكی بوو، لە رێكخراوێكی پەرەپێدان لە عێراق كاریدەكرد و وانەی زمانی ئینگلیزی لە هەمان رێكخراو بە فێرخوازانی عێراقی دەوتەوە، شەوی رابردوو لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد لە چەند چەكێكی بێدەنگەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.
هاوکات گرووپێکی چەکداری بەناوی (سەرایای ئەهلی کەهف) کوشتنی ناوبراویان لەئەستۆگرت و ڕایانگەیاند لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی ئەو کارەیان ئەنجامداوە، 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار