هاوردەی کاڵا بۆ سوریا نزیکەی 80٪ کەم دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رژێمی سوریا ئاشکرای دەکات هاوردەی کاڵا بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی کەمی کردوە و لە بەرامبەردا هاوردەی کاڵای قاچاخ بۆ ئەو وڵاتە زیادی کردوە.
وەزارەتی ئابوریی و بازرگانیی دەرەوەی رژێمی سوریا دەری بڵاوی کردوەتەوە؛ هاوردەی کاڵا لە ساڵی 2020 و 2021دا کەمبوەتەوە بۆ چوار ملیار و 100 ملیۆن یۆرۆ، بەراورد بە ساڵی 2010 و پێش تێکچونی دۆخی سوریا بە رێژەی (75.9٪) کەمی کردوە.
ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی 2010دا بڕی هاوردە بۆ ناو سوریا بە بەهای 17 ملیار یۆرۆ بوە، بەڵام لەساڵى 2021 دا هاوردەى کاڵا بەشێوەى قاچاغ زیادیکردوە و بەبەهاى 113 ملیار لیرەى سورى کاڵا وکەلوپەل بەو شێوەیە هاوردەى سوریا کراوە و هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتى قاچاغچێتى لە سنورەکان تۆمارکراوە.
رۆژنامەی (وەتەن)ی سەر بە رژێمی سوریا لە زاری پسپۆڕانی ئابورییەوە بڵاوی کردوەتەوە قاچاخچێتی شوێنی هاوردەکردنی فەرمی گرتوەتەوە کە بەو هۆیەوە حکومەت زیانی گەورەی بەرکەوتوە.