ژمارەیەک جەنەڕاڵ و ئەفسەری سوپای تورکیا دەستگیر دەکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا دەستگیرکردنی ژمارەیەک ئەندامی نەیاری دەسەڵاتی راگەیاند ئاشکرای دەکات تەنها لە دو مانگدا زیاتر لە 700کەسی سەر بە گروپێکی نەیاری دەسەڵات دەستگیر کراون.

ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری بەرپرسانی تورکیا بڵاوی کردوەتەوە؛ رۆژی سێشەممە 27 ئەندامی گروپی فەتحوڵڵا گولەن دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان ئەسفەر بون لە سوپای تورکیا. ئاژانسەکە ئاشکرای کردوە لەو 27 دەستگیرکراوە یەکێکیان جەنەڕاڵ بوە لە سوپای تورکیا و دوو دەستگیرکراویشیان ئەفسەری پلەبەرزی ناو سوپاکە بوون.

بە پێی ئامارەکان تەنها لە مانگی رابردودا زیاتر لە 700 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی فەتحوڵڵا گولەن لە تورکیا دەستگیر کراون کە تۆمەتی سەرەکیشیان بەشداریی بوە لە کودەتای ساڵی 2016 لە دژی دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردٶغان، سەرۆک کۆماری ئێستای وڵاتەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار