ئۆپۆزسیۆنی ئێران: لە 52 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا 550 کەس کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاوی دەکاتەوە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 500 کەس بە دەستی دەسەڵات کوژراون.

موجاهیدینی خەڵقی ئێران بڵاوی کردەوە لە 52 رۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا 550 کەس بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و نزیکەی 30 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.

موجاهیدن جەختی لەوە کردوەتەوە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها کوژراوانی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بڵاو کردوەتەوە کە نزیکەی 40 کەسن بەڵام ژمارەی راستەقینەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاردوەتەوە و بڵاوی ناکاتەوە.

بڵاوکردنەوە ئامارەکانی موجاهیدن لە کاتێکدایە بە پێی دوایین ئاماری ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە 52 رۆژ ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا 321 کەس کوژراون و 14 هەزار و 823 کەسیش دەستگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار