سودانی :كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی بەغدا و هەولێرپێویستییان بە چارەسەری دەستوری هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر، پێویستییان بە چارسەری دەستوری هەیە ،وخه‌ریكه‌ كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین .

ئه‌مڕۆ  (سێشه‌ممه‌ 8ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت".

 وتیشی، "پرۆژە یاسای نەوت و غاز لە گرنگترین ئەو پرۆژانەن كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتووگۆیان لەبارەوە دەكرێت، بەر لەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت".

له‌باره‌ی بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2023، سوودانی روونیكرده‌وه‌، ئێمه‌ له‌ ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی یاسای بوودجه‌ین، كه‌ پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور مافی هه‌موو لایه‌ك بدرێت، ده‌بێت به‌غدا ماف و شایسته‌كانی هه‌موولایه‌ك دابینبكات.

محەمەد شیاع سوودانی باسی لەوەشکرد، سندوقی وەبەرهێنانی عێراق دادەمەزرێن و بەشێک لە داهاتی نەوتی تێدا پاشەکەوت دەکرێت و پاشان ئەو پاشە کەوتە لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی وەک کارەبا و رێگاوبان و نیشتەجێبوون بەکاردەهێنرێت و لە رێگەی دوو شارەزای ئابوری ژاپۆنییەوە مشتومڕ لەسەر دامەزراندنی ئەم سندوقە دەکرێت.

وتیشی، حکومەت بەشێوەیەکی بەپەلە کاردەکات تاوەکو پڕۆژە یاسای بودجە بگەیەنێتە پەرلەمان و لە ماوەی داهاتوودا لە رێگەی پڕۆژەی سندوقی وەبەرهێنانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار