سودانی: ٧٤ هەزار دەرچووی زانکۆ بەپێی شارەزاییان لە وەزارەتەکانی عێراق دادەمەزرێنین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، ٧٤ هەزار دەرچووی زانکۆ دابمەزرێندرێن و بڕی ئەو ٧٠ ملیار دینارەی بۆ خەرجییەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتر تەرخانکرابوو ببڕێت و لەبەرامبەردا بۆ نۆژنەکردنەوەی قوتابخانەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییە تەواو نەکراوەکان تەرخان بکرێت.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووەسەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەرجەم فەرمانە دیوانییەکان و پەسەندکردنەکانی پەیوەست بە حکومەتی کاربەرێکەری پێشووی هەڵوەشاندەوە.
هەروەها بڕی ئەو ٧٠ ملیار دینارەی بۆ خەرجییەکانی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو تەرخانکرابوو لە نۆژنەکردنەوەی قوتابخانەکاندا بەکاردەهێنرێت،و ٧٤ هەزار دەرچووی زانکۆ بەپێی شارەزاییان لە وەزارەتەکانی عێراق دادەمەزرێن.
هاوکات، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کرد، جێبەجێکردنی بڕایەرەکانی ئەنجومەنی وەزیران دوا نەکەوێت و دەسەتەی دادوەری باڵای راسپارد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارە دیوانی و رێککەوتنەکانی دەرچوو لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری پێشووە.